فەرمان عەبدوڵلا : بۆ ئالان
بچكۆڵ گیان له كێ توڕه‌ی ؟
كێ توڕه‌ی كردوی؟
دڵت له كێ ڕه‌نجاوه؟
نا نا له‌وه ئه‌چێ خه‌وتبی
له ڕێگایێكی دور هاتووی بۆ خۆش به‌ختی
ده وه‌ڵام به‌ره‌وه بچكۆڵ گیان
بڵێ ماندوم
بڵێ توڕه‌م
بڵێ زیزم
بڵێ بۆ قومێ خۆش به‌ختی هاتم
كه‌وتمه ده‌ریا ….
ده سه‌ر هه‌ڵێنه ئازیزم ئێستا تۆ له‌و دیو سنوری
هه‌ڵسه له خه‌و تۆ له شوێنی مه‌به‌ستی
هه‌ڵسه بچكۆل هه‌ڵسه
ئێستا له هه‌موو بێ ویژدان و
نامه‌ردێك دووری ئازیزم هه‌ڵسه..