هێمن بابان : خەجە گەڕۆک

0

هێمن بابان : خەجە گەڕۆک

وا ئەمشەویش
گوێم بۆ دەنگی هەنگاوەکانت
هەڵدەخەم ..
چاو بۆ خەونی پڕ ئەوین و
پڕ خەیاڵی تۆ دادەخەم ..
تۆش هەر وونی و
سەر بە هەموو کوچەیەکی شار دادەگری و
جگە لەماڵی دڵ نەبێ
کە ئەویش گیراوە بە خەم ..
بەیانی زوو پەپوولەیەک ڕادەسپێرم
باڵەکانیت پێ ببەخشێ و
ووڵات دەکەم بە کانی و چەم ..
هەتاوەکو ئەمجارەیان هەڵفڕیت و
پێچێک لە ئاسمانم بدەی
تا ڕایماڵی غوبار و تەم ..
ئیتر منیش
ئاسمان دەکەم بە جێژوان و
دێم و لە شەققەی باڵ دەدەم ..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com