کەمال باوەجان : جێم مەهێڵە
بە تەنیای جێم مەهێڵە
کە ئەزانی تەنیا ئەبم.
فرمێسکەکان خۆیان ناگرن
خەم دام ئەگرێ و بیر ئەکەم.
تنۆك تنۆك دێنە خوارێ
یەك ئەدوێنن و یەك ماچ ئەکەن.
نە دەستم پێنوس ئەگرێت و
پەڕاوەکەی بەر دەستیشم
تـەڕ تـەڕ ئـەکەن.
ئیتر مەڕۆ جێم مەهێڵە
بیستنی بۆمن نهـــــایە
بەرگەی دوری تۆناگرم بۆ
هەتا هەتا هەتایە