نوچە.نێت.روتانا
گۆرانیبێژی میسری حوسنی لە گۆرانی كل حاجە بینّا كە لە فیلمە نوێكەیدا بەناوی أهواك كە ئێستا لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی نمایش دەكرێت، پاش چەند رۆژێكی كەم لە پێگەی كۆمەلایەتی یوتیوب، زیاتر لە 2 ملیۆن كەس سەیری كردوە.
گۆرانیەكە كە ڤیدیۆ كلیپەكە لە چەند گرتەیەكی ناو فیلمەكە بۆ كراوە، هۆنراوەی ئەمیر گعیمەو، ئاوازیشی لەلایەن ئەیهاب عەبدولواحید بۆ دانراوەو كاری دابەشكردنیشی لەلایەن تمیم بۆ ئەنجامدراوە.
فیلمی أهواك لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربان 10 ملیۆن جونەی كۆكردووەتەوە.
