کێشەی داخرانی فەیس بووك بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە

0

نوچەنێت

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە چەند شوێنێکی جیاجیای کوردستان تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك دادەخرێت و بەشداربووانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرەتا وایان زانی هاککراون بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەو کێشەیە تەنها لە کوردستان نییە بەڵکو لە زۆر وڵاتی تری جیهان هەمان کێشە بوونی هەیە.

شارەزایەکی بواری کۆمپیوتەر و ئایتی لە کوردستان بە نوچەنێتی ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کێشەیە لە زۆر ماڵپەڕ و تۆڕی تریش ڕوویداوە،ئەو کێشەیەش دوو هۆکاری هەیە.

محەمەد باوان شارەزای بواری کۆمپیوتەر و ئایتی دەڵێت”ئەگەری هەیە بەهۆی ئەوەی ئێستا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك،یەکێکە لە تۆڕە فراوانەکان و هەموو کات چاوی گرووپە هاککەرەکانی لەسەر،ئەگەری هەیە هێرشی ئەو گرووپانە بێت”.

لە لایەکی ترەوە ئەو شارەزایە دەڵێت”لە هەمان کاتیشدا ئەگەری هەیە داخرانی ئەو تۆڕە لە هەندێك لە وڵاتان بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانە بێت کە بەرپرسانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییە ئەنجامی دەدەن و خزمەتگووزاری زیاتری بۆ زیاد دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com