نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 29ى ئەیلول، لە گوندى تەپە گوڵاوى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە گۆڕیکى بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە ئیسک و پروسکى سەربازێکى عێراقى تێدایە.
بڕیارە ئەمڕۆ تیمێکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە گوندى تەپە گوڵاوى گۆڕێکى بە کۆمەڵ هەڵبداتەوە کە لە لایەن جووتیارێکى ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
ئەگەرچى تەنها ئێسک و پروسکى یەک مرۆڤ لە گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە، بەڵام تیمەکانى وەزارەتى تەندروستى بەردەوامن لە گەڕان، چونکە ئەو پارچە ئێسکەى دۆزراوەتەوە هى سەربازێکى عێراقیە کە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا کوژراوە.
تا ئێستا لە پارێزگاى هەڵەبجە نزیکەى شەست گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدراونەتەوە و ناشزانرێت چەند گۆڕى بە کۆمەڵى تر ماون کە هەڵبدرێنەوە