نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
ئەحمەد داود ئۆغڵۆ،سەرۆک وەزیرانی تورکیە و باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا،کە رۆژی دوو شەممە لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە قەیرانی ئێستای سوریە کۆبوونەوە،رایانگەیاندووە کە هەر جۆرە ئاشتییەک لەم وڵاتە بە بوونی بەشار ئەسەد مومکین نییە.
هەوڵەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئاشتی لە سوریە درێژەی هەیە. گرێ کوێرە و پرسیاری سەرەکی لەم پەیوەندیەدا ،ئایندەی بەشارئەسەدە لە پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە.لەم پەیوەندیەدا رۆڵی تورکیا،وەک ئەندامێکی ناتۆ و درواسێیەکی سوریە جێی بایەخە.
ئەحمەد داود ئۆغڵٶ،لە پەراویزی کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دەڵێ:ئاشتی و سوڵح لە سوریە بە بوونی ئەسەدەوە نامومکینە.دەشڵێ:ئەسەد دەستی داوەتە جینایەتی جەنگی و خوازیاری پێکهێنانی دەولەتێکی کاتییە بە بێ بەشار ئەسەد.
هاوکات باراک ئۆباماش،پێشنیاری بە ئێران و روسیە کردووە کە سەبارەت بە ئایندەی سوریە لە گەڵ ئەمریکا بکەونە وتووێژەوە.