نوچە-نامەنیوز
بە پێی راپۆرتێکی سکای نیوز،لە دیدارو چاوپێکەوتنی باراک ئۆباما، سەرۆکۆماری ئەمریکا وویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە لە پەراوێزی کۆبونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،هەر دوو لا سەبارەت بە داهاتووی بەشار ئەسەد و قەیرانی سوریە رێک نەکەوتوون.
گەورە بەرپرسێکی ئەمریکی لەم بارەوە بە سکای نیوزی راگەیاندووە کە دیدارەکەی ئۆباما وپۆتین’راستگۆیانە وبنیاتنەرانە” لە هەمان کاتدا دیدارێکی”کاری و تیجاری ئاسا”دەهاتە بەرچاو.
ئەم بەرپرسە ئەمریکیە لە درێژەدا دەڵێ:هەر چەند دوو لایەن جەختیان لە سەر پێویستیی رەوتی سیاسی دەوڵەتی ئینتقالی لە سوریە کردۆتەوە بەڵام لە ئەساسدا سەبارەت بە رۆڵی بەشار ئەسەد، بۆچوونی جیاواز و ناکۆکییان هەیە.