نوچە.نێت
سامان تەها، ناسراو بە سامان پیانۆ دەرچوی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لەبواری هونەری كوردی بەتایبەتی هونەری موزیك كاردەكات، ساڵانێکە لەسوید نیشتەجێ یە و لەئێستاشدا گەڕاوەتەوە كوردستانو دەیەوێت خزمەتی زیاتر بە هونەر بکات.
سامان لە چاوپێکەوتنیکدا بە چاودێری راگەیاند” یەكەم كاری هونەریم كە ساڵی 2000 بەئەنجامم گەیاند، سیدییەكی موزیكی پیانۆ بو بەناوی هێمنییەكی خامۆش، دوەم كاریشم لەسوید ساڵی 2004 سیدییەكی موزیكی پیانۆ بو بەناوی سەما.
لەكوردستانیش پارچە موزیكێكم بەناوی كۆرپەكانی وڵاتەكەم، ساڵی 2014 بڵاوكردۆتەوە.
ئەو هونەرمەندە پێی وایە کە : موزیك لەكوردستان پێویستی بەكاری زیاترە بۆ پەرەپێدانو پێشكەوتنی دەبێ فێركار بەستایلێكی نوێ فێر بكرێ.
سەبارەت بە کاروچالاکیەکانی رایگەیاند” بەنیازم لە 2015/9/30 دا، لەتەلاری هونەری پایتەختی روناكبیریی، كۆنسێرتێكی موزیك پێشكەش بكەم بەناوی هەستەكان ، كە لەهەشت تراكی موزیك پێكهاتوە.