دو هاوسەری باڵابەرز چونە کتێبی گینسەوە

0

 نوچە.نێت

 

رۆژنامەی دەیلی میروری بریتانی بڵاویكردەوە، فەرهەنگی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، سان مینگ-و، وسو یان-ی هاوسەری لەپەكینی پایتەختی چین بەباڵابەرزترین هاوسەر لەجیهاندا تۆماركرد، كە توانییان بەجیاوازی تەنها چوار سانتیمەتر ژمارە پێوانەییەكەی پێشو بشكێنن.

لەلێدوانێكیشدا رایانگەیاند، بەهۆی بەرزی باڵامانەوە زۆرجار لەكاتی هاتوچۆكردندا لەناو ئۆتۆمبێل‌و فڕۆكە، كێشەمان بۆ دروستبوە، بەڵام لەئێستادا راهاتوین، سان مینگ یارزانی تۆپی سەبەتەیەو وسو خێزانیشی یاریزانی تۆپی دەستە، یەكەمجار لەساتەوەختی یارییەكانی ئۆلۆمپیادی نیشتمانی چین، ساڵی 2009 یەكتریان بینیوە دواتریش لەساڵی 2013دا هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.

لەساتی ئاهەنگی دیاریكردنیان لەلایەن فەرهەنگی گینسەوە بەدرێژترین دو هاوسەر دیاریكران، سان رایگەیاند” چین وڵاتێكە پڕە لەدابونەریتی جیاواز، ئەگەر پیاوێك بیەوێت ژنێكی باڵا كورت بخوازێت ئەوا خانەوادەكەی رێی لێدەگرن، بەڵام من پێداگیریم كرد لەوەی وسو بخوازم، وسو یان-یش رایگەیاند، ئاواتەخوازبوم شو بەپیاوێكی لەخۆم باڵا بەرزتر بكەم، بەڵام نەك بەم شێوەیە باڵای بەرز بێت”. bala barz

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com