لە ئێوارەوە بۆردوومانی شوێنە مەدەنییەکان بەردەوامی هەیە

0

نوچەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی گرووپەکانی نوسرە و ئەهرارلشام و بزووتنەوەی نورەدین ئەلزەنگی و چەند گرووپێکی تر بۆردوومانی چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبیانکردووە و شەڕڤانانیش بەتوندی وەڵامیان داوەتەوە.

ناوەندەکانی نزیك لە پەکەکە هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە دوای ئەوەی ئەو گرووپانە دەستیانکردووە بە بۆردوومانکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوود،بە توندی لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە وەڵامدراونەتەوە و تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نەزانراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی میدیایی ناوەندەکانی نزیك لە پەکەکە،ئەو گرووپانە بەبێ بەرنامە دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی شوێنی مەدەنی و دەستبەجێ لەلایەن شەڕڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە وەڵامدراونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com