نوچەنێت
ڕاوێژکاری ئاسایشی ئابووری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،لە کۆتایی ئەمساڵدا هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات.
هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی خۆی گەیاندووەتە 700 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، و شارەزایانی بواری نەوتیش ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بەم شێوە کارکردنەی هەرێمی کوردستان لە بواری نەوتدا گرەنتی ئەوە دەدات کە لە سەرەتای ساڵی داهاتودا کوردستان دەتوان هەناردەی نەوت زیاد بکات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی ئابووری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی دووپاتکردووتەوە کە کوردستان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بە هەمو توانای خۆیەوە دەتوانێت هەناردەی نەوتی خۆی بگەیەنێتە یەك ملیۆن بەرمیل.
هەروەك ئەوەش ڕادەگەیەنێت کوردستان لە زیاد کردنی هەناردەی نەوتی ڕۆژانەدا لە ئێستا هیچ کێشەیەکی نییە و دەتوانێت بۆ هەر بڕێکی تر زیادی بکات،ئەو ڕاوێژکارە دەڵێت ئەگەر کوردستان کێشەی تر نەخرێتە بەردەمی ئەوا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ملیۆنێك بەرمیل هەناردە دەکات.