نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
چاودێری سیاسی عه‌ره‌بی عه‌بدولباری عه‌توان گومانی هه‌یه له‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی مونا و گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوون و ونبوونی سه‌دان كه‌س به رێكه‌وت بووبێت و به‌دووۆی نازانێت هه‌واڵگریی سعودیه له‌پشت ئه‌وه‌وه بێت.
له‌كاتی به‌شداریكردنیدا له بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین، عه‌بدولباری عه‌توان وتی كه له‌نێوان قوربانببه‌كاندا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئێرانییه‌كان هه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت له‌نێو حاجییه ئێڕانییه‌كاندا ئه‌فسه‌رانی سوپای پاسداران و كه‌سایه‌تی دیاری ئێرانی هه‌بوون و رێی تێده‌چێ سعودیه مه‌به‌ستی بووبێت ئه‌وانه له‌نێوبه‌رێت.
عه‌توان سه‌ری سوڕماوه له‌وه‌ی ده‌گوترێ ونبوو له رووداوه‌كه‌دا هه‌ن. “ئه‌وه‌ی كوژراوه دیاره و ئه‌وه‌شی برینداره له نه‌خۆشخانه‌یه، ئیدی چۆن ده‌بێ خه‌ڵك هه‌بن له‌و نێوه‌نده‌دا ونبووبن؟”. هه‌روه‌ك ئاشكراشی ده‌كات كه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێ وونبوونه، كه‌سایه‌تی دیار هه‌ن، وه‌كو باڵێۆزی پێشووی ئێڕان له به‌یرووت. ده‌بێ بڵێین باڵێۆزی پێشوی ئێران له به‌یروت له‌و كه‌سانه‌یه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵای لوبان هه‌بووه. حیزبوڵڵاش ته‌واو دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سعودیه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.