نوچەنێت
مەلا بەختیار، لێپرسراوى دەستەى کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان، ئۆتۆمبیلەکەى خۆی لە کانتۆنى جەزیرە بەجێهێشت و کردى بە دیارى ئەو کانتۆنە.
بەپێی زانیارییەکان، وەفدى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە سەرپرشتى مەلا بەختیار کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەى پارتى یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) گەیشتبوونە رۆژئاواى کوردستان، دواتر مەلا بەختیار سەردانى ئیدارەى کانتۆنى جەزیرە و چەند دام و دەزگایەک و مەزارگەى شەهیدان دەکات.
بە پێی زانیارى هەمان سەرچاوە، مەلا بەختیار ئۆتۆمبێلەکەى خۆی وەک دیاریەک پێشکەشی ئیدارەى کانتۆنی جەزیرە دەکات.