سعودیە:باڵوێزی ئێران بە ناوی خوازراوەوە هاتووەتە ئەم وڵاتە

0

نوچە-العربیە نت

چەند سەرچاوەیەک لە سعودیە بە “العربیە.نت”یان راگەیاندووە کە غەزەنفەر روکن ئابادی، باڵوێزی پێشووی ئێران لە لوبنان،بە ناوی خوازراوە چووەتە وڵاتەی سعودیە  وناوی ئەم باڵوێزەی ئێران لە هیچ شوێنێکی هاتنە ژوورەوە بۆ ئەم وڵاتە تۆمار نەکراوە.

لە ئەگەری دروست بوونی هەواڵی بەشداریکردنی روکن ئابادی لە حەجی ئەمساڵ،ناوبراو بە ناوی خوازراوەوە چووەتە ئەم وڵاتە.

رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران ناوی روکن ئابادی وەک یەکێ لە بێ سەروشوێن بووەکان هێناوە.ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێ لە سەرچاوەکانی هەوال باس لە برینداربوونی ناوبراو دەکەن.

جێی ئاماژەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە چارەنووسی روکن ئابادی نەداوە.

روکن ئابادی لە میانەی ساڵەکانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ باڵویزی ئێران بووە لە لوبنان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com