چۆن توانی خیانەتە ئاشکرا بکات ؟!

0
چۆن توانی خیانەتە ئاشکرا بکات ؟!
 رەشید پیاویكی مەغریبیە ماوەیەك پێش ئێستەی هەستی بە گۆڕانی رەفتاری ژنەكەی كرد، كە زۆر سارد بووە لەگەڵیدا هەرچەند بەخۆشەویستی ئەو ژنەی مارە كرد و گواستییەوە و كردی بە هاوسەری ژیانی، ئەمەش لای ئەو پیاوە كۆمەڵێك پرسیار دروست دەكات و سەرەنجام بڕیار دەدات لەو دوودڵی و گومانە خۆی یەكلایی بكاتەوە و كامێرایەكی نهێنی لە ماڵەكەی دانا.ئەو دوای ماوەیەك لە دانانی كامێرا نهێنییەكە رۆژێك ژنەكەی لەماڵ نابێت و سەیری ڤیدیۆی تۆماركراوی كامێرا نهێنییەكە لێ دەداتەوە.

لەكاتی لێدانەوەی ڤیدیۆ تۆماركراوەكەدا، ئەوەی پێشبینی نەدەكرد روویدا، كاتێك دەبینی ژنەكەی پیاوێك دەهێنێتەوە ماڵەوە و دەیبات بۆ ژووری خەوتن و لەگەڵی رادەبوێرێت.

ئیتر رەشید ژیانی لێ تێك دەچێ و زۆر دەگری كە خۆشەویستەكەی ئاوای لەگەڵ كردووە. كە ژنەكەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە و دەبینی ئەو دەگری، لە هۆكاری گریانەكەی دەپرسێ و ئەویش ڤیدیۆكەی بۆ لێدەدات و دواتر دەڕوا بۆ دادگە و یەكسەر داوای تەڵاقدان لەسەر ژنەكەی تۆمار كرد و دادوەریش بڕیاری جیابوونەوەی ئەو 2 هاوسەرەی دەركرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com