نوچە-دیگربان
محەممەد رەزا نەقدی،فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێران دەڵێ:ئەمریکا لە لە پشتەوەی رووداوەکەی حەج بووە و بەو پروپاگاندایانەی کە دەکرێ ،ئاشکرایە کە بە نیازن خەڵک لە حەج دوور بخەنەوە.
نەقدی لە درێژەدا دەڵێ:ئەمریکیەکان دەیانەوێ حەج بخەنە ژێر پرسیارەوە ولە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی ناشرین لە سیمای ئیسلام بخەنە روو.
بە وتەی نەقدی،لە رووداوەکەی مینا،ئەمریکیەکان بە وردی پیلانیان داڕشتووە و ئەوەشیان لێک داوەتەوە کە کامە وڵاتان بە رووداوەکەوە تێبگلێنن.
فەرماندەی بەسیجی ئێران هاوکات رەخنە لە سیاسەتەکانی حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران دەگرێ و دەڵێ:هەندێک لەو قسانەی کە دەربارەی سازان لە گەڵ ئەمریکا دێنە ئاراوە ،خەیانەتە و دەیانەوێ خەڵکی ئێران دڵسارد بکەنەوە.
نەقدی لە درێژەی قسەکانیدا دەلێ:لە ئیستادا ئێمە کەوتووینەتە سەر هێڵی سەرکەوتن،بۆ دەبێ پاشەکشە بکەین وشەرمەزاری خەڵکی خۆمان بین.