حاجی کاروان لە (نوچەنێت)ـەوە بی هیوا بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت

0

نوچەنێت

پەرلەمانتارێکى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە بەر بێهیوا بوون بە پرۆسەی سیاسی و کیشە ئابووریەکان لە هەرێمى کوردستان و نەگەیشتن بە رێکەوتنى لایەنە سیاسییەکان بڕیاریداوە دەستلەکار بکێشێتەوە.

کەنعان نەجمەدین ناسراو بە (حاجی کاروان) ئەندام پەرلەمانى کورستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند: زۆربەى پەرلەمانتاران لەم وەزعە بێزارن، بەڵام بەشێکیان لە بەر راى حزب و بەشێکیان لە بەر بارودۆخی سیاسی و بە شێکیان لە بەر مسارفى ماددى ناتوانن بێزارى خۆیان رایبگەیەنن”

هەروەها وتیشی” ئەو بڕیارەى کە داومە لە بێهیوایەکى زۆرەوە سەرچاوەى گرتووە ئەگەریش بزانم کیشەکان بەمن چارەسەر دەبێ لە ناو پەرلەماندا دەمێنمەوەو چالاکتریش کار دەکەم، بەڵام هەموو لایەنەکان نەک لایەنێک کیشەکانیان دروستکردووە کە چى پەرلەمانتار کەوتووتە ژێر پرسیار و وەڵامیشىپێ نیە، بۆیە بەڕاستى من خۆم بەرانبەر بە دەنگدەرکان بە بەرپرسیار دەزانم کە نەتوانم ئەو کێشانە چارەسەر بکەم یان دەستم نەبێ لە چارەسەرکردنى کێشەکان، بۆچى لە لە ناو پەرلەمانیکدابم کە ئەو پەرلەمانە نەتوانێت رۆڵى خۆی بگێڕێت”.

حاجی کاروان دەڵێت “حکوومەت شکستى هێناوە لە راپەڕاندنى ئەرکەکانى، راستە لە کارى خۆى بەردەوامە بەڵام ئایا حکوومەت خزمەتگوزارى پێویست بە خەڵک پێشکەش دەکات، وەک موچە و بارى ئابوورى، ئایا چاکى کرد، حکوومەت لە ماوەى رابردوو نەیتوانیوە ژێرخانی ئابوورى، سەربازى، مەدەنى و شارستانى دروستبکات ئەگەر دروستیکردایە ئێستا باجى ئەوەى نەدەدا”.

حاجی کاروان گوتى: راستە لە شەڕى داعشداین بەڵام داعش بەربە فرۆشتنى نەوتى نەگرتووە، کە بودجەیشمان لە بەغد بڕا بەڵام نەوتمان دەڕوا، کەچى کێشەى ئابوورى وەک خۆیەتى، ئێمە ئەگەر نەتوانین رێگە لە فرۆشتنى نایاساى نەوت بگرین و نەتوانین وەزیرێک بانگهێشتى پەرلەمان بکەین ئەمە کەى پەرلەمانتارییە”.

لە کۆتاییدا حاجی کاروان وتی”ئەم حکوومەتە بنکەفراوانە ئۆپۆزسیۆنى چالاکى نەبوو و ئەزمونێکى سەرکەوتوو نەبوو دەبێ هەموومان دانی پێدا بنێین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com