نوچەنێت
ئیحسان عەلی عەبدول عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاگادارییەکی گرنگ بڵاو دەکاتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، ئاماژە بەوە دەکات دوای کەمێکی تر بەڵگەنامەیەکی گرنگ بڵاو دەکاتەوە ،بە بێ ئەوەی ئاشکرای بکات بەڵگەنامەکە چییە و لەسەر کێیە،هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە تا ئێستا ئەو بەڵگەنامەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەمەش نوسراوەکەی ئیحسان عەلی عەبدول عەزیزە :
ئیحسانی مەلا عەلی: ئاگاریەكی گرنگو بە پەلە..
ئاگادارتان دەكەینەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا بەڵگەنامەیەكی نهێنی و گرنگتان بۆ بڵاو دەكەینەوە كە بۆ یەكەمجارە دەخرێتە بەرچاوو.!
سوپاس بۆ چاوەڕوانی گرنگی پێدانتان..