کۆمەڵە: سەدا حەفتاى پرۆسەى یەکگرتنەوەمان بە ئەنجام گەیاندووە

0

نوچەنێت

زیاتر لە ساڵێکە سێ لایەنى کۆمەڵە، کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان، رەوتى سۆسیالیستى کۆمەڵە و هێڵى یەکگرتنەوە کۆمەڵە، لە گفتوگۆدان لە سەر پرسی یەکگرتنەوە.

لایەنەکانى کۆمەڵەکە سەرکردایەتییان لە باشوورى کوردستانە، دواى چەندین جار جیابوونەوە لە ناو بەشەکانى کۆمەڵە، بەڵام لە هەمانکاتدا باس و خواستى یەکگرتنەوەیان رۆژبەرۆژ گەرمتر دەبێ لە نێو سێ لایەنى کۆمەڵە، کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان، رەوتى سۆسیالیستى کۆمەڵە و هێڵى یەکگرتنەوە ى کۆمەڵە، هەوڵى جددى بۆ یەکگرتنەوەیان دەدەن لە ژێر ناوى کۆمەڵە، لە باشوورى کوردستان و لە دەرەوەى وڵات چەندین کۆبونەوەیان بۆ ئەنجام داوە.

سادق زەندى، ئەندامى دەفتەرى سیاسی کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان بە نوچەنێتى راگەیاند: ئێمە سێ لایەنەکە زیاتر لە ساڵێکە دانیشتنمان کردووە، سەرەتا لە دەرەوەى وڵات دەستمان پێکرد و چەندین کۆبونەوەمان کردووە، لە سەر چۆنیەتى یەکخستنى ریزەکانمان، بەرنامەى سیاسی، هێزى پێشمەرگە، بارى ماڵى و شوێنى و ئیدارەى کەمپەکان.

هەروەها گوتى: ئێمە دوو کۆمسیۆنمان داناوە، کۆمسیۆنێک بۆ بەرنامەى سیاسی و کۆمسیۆنیک بۆ پێڕەوى ناوخۆ، دواى چەند مانگ گفتوگۆ، کۆمسیۆنەکان بەرنامەى سیاسی و پێڕەوى ناوخۆى ئامادە کرد بۆ لێژنەى هاوئاهەنگى نێوان سێ لایەنەکە.

سادق زەندى ئاماژەى بەوەداو گوتى: لە ئەنجامى گفتوگۆکان سەدا حەفتاى پرۆسەى یەگرتنەوە چوەتەپێش، بڕیارمانداوە کە خۆمان ئامادە بکەین بۆ کۆنگرەى هاوبەش و لە کۆتاییداپرۆسەى یەکگرتنەوەکە بە ئەنجام بگات و ببینە یەک حزب لە ژیر ناوى کۆمەڵە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com