هاوسەرۆکی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان،لە دیمانەیەکی تایبەتدا تیشك دەخاتە سەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەیی نێوەندگیری نێوان لایەنەکان دەردەبڕێت.
جەمیل بایك لە دیمانەیەکی تایبەتی ڕۆژنیوزدا ڕایدەگەیەنێت ” ئەگەر لەباشوورى کوردستان کیشەى سیاسى ، ئابوورى و کۆمەڵایەتى چارەسەر نەبن ئەوا مەترسیەکى گەورە دروست دەبێت”.
هەروەها وتیشی “پێویستە پارتە سیاسییەکانى باشوورى کوردستان بەرژەوەندى گەل بخنە پێش بەرژەوەندییە حیزبییەکانیان”.
جەمیل بایك هاوسەرۆکى گشتى کۆنسەى بەرێوەبەرى کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکى تایبەتى رۆژنیوز دا کە سبەینێ بەشێکى بڵاودەکرێتەوە ، جەخت لەسەر چەندین خاڵى گرنگ دەکاتەوە.
بایك تایبەت بە کێشەکانی باشووری کوردستان، ڕایدەگەیەنێت بەو شێوەیەی ئێستا حزبەکانی باشووری کوردستان پێیدا تێدەپەڕن دەرکەوتووە کێشەکان بەو ڕێگەیە چارەسەر نابن،بۆیە وەك خۆی دەڵێت ئەگەر داوایان لێ بکرێت نێوەندگیری دەکەن بۆ جارەسەری کێشەکانی باشووری کوردستان.