جەمیل بایك:ئەوەی ئەردۆغان و داود ئۆغلۆ دەیکەن ڕەوا نییە

0

نوچەنێت

لە بەشی یەکەمی ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ڕۆژنیوز ئەنجامی داوە کە بڕیارە بەیانی بەشی یەکەم بڵاو بکرێتەوە جەمیل بایك باس لە کێشەکانی باکووری کوردستان و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تورکیا دەکات.

جەمیل بایك ڕایگەیاندووە” ئەوەى ئەردۆغان و داود ئۆغلو دەیکەن رەوا نیە ، ئەو شەرەى دەیکەن رەوا نیە چونکە تەواوى یاساکانى تورکیایان پێشێل کردووە ، ئەمەش هەموو پارت و رێکخراوەکان لەتورکیا دەیڵێن و باس لەوەش دەکرێت کە ئەم هەڵبژاردنە دیموکراتى نابێت”.

وەك بایك دەیڵێت “ئەگەر لەدۆخێکى شەڕى بەو شێوەیەدا سندوقەکانى دەنگدان لەو شوێنانەى هەدەپە دەنگى زۆر دەهێنێت ببرێنە شوێنێکى دیکە و بەگوێرەى خۆیان هەڵسوکەوت بکەن . ئەوا دیموکراتى نامێنێت”

جەمیل بایك وتیشی” بۆیە ئێستا نیقاش لەسەر ئەوەش دەکرێت کە ئەم هەڵبژاردنە لەو دۆخەدا چۆن دەکرێت، چونکە بەو شێوەیە هەڵبژاردنێکى دیموکراتى بەرێوەناچێت.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com