نوچەنێت
مەسعود بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کورستان سەردانى مارگۆرگیس، پارتریارکى کڵێساى رۆژهەڵاتى ئاشوورییەکانى لە کڵێسای مار یوحەنا لە عەنکاوە، کرد.
ئاشورییەکان وپیاوانى ئایینى مەسیحى، سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمیان بە ئەرێنى و گرنگ باسکرد و بە پەیامیًکى گەورە و گرنگ بۆ مەسیحییەکانى ناوچەکە لە قەڵەم درا.
مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ پیرۆزبایی کردن لە وەرگرتنى کورسی پاتریارکى ئاشورییەکانى جیهان سەردانى عەینکاوەى کردو بە پاتریارکى راگەیاند: هیوادارین لە کەموکوڕییەکانمان ببوورن، ئەویش لە وڵامدا سوپاسی کردووەو گوتویەتى: هەستناکەین لە سەردانداین، بەڵکو وا هەست دەکەین لە وڵاتى خۆمانین.
فەوزی هەریرى، کەسایەتى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان لە بارەى ئەم سەردانیکردنى سەرۆکى هەرێم دەڵێت، بێگومان ئەمە پەیامێکى زۆر گرنگ و گەورەیە، نەک تەنیا بۆ ئاشوورییەکان بەڵکو بۆ سەرجەم مەسیحییەکانى ناوچەکە.