نوچەنێت
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پاڕلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەتا پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت لیژنەی دەستوور هیچی پێ ناکرێت.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە ماوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان تەواو بووە و لە ئێستاشدا چاوەڕێی ئەوەن پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی ببێتەوە و ئەوانیش دەست بکەنەوە بەکارەکانی خۆیان.
ئه‌بو به‌کر هه‌ڵه‌دنى ئەندامی لیژنەی یاسایی پاڕلەمانی کوردستان لەو بارەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە ،هۆکارێکی پەککەوتنی کارەکانی لیژنەی نوسینەوەی دەستووری کوردستان بۆ ناکۆکی نێوان حزبەکان دەگەڕێتەوە.
هۆکارێکی تری په‌کخستنی کاری لیژنه ده‌ستوریه‌که ئه‌وه‌یه واده‌ی لیژنه‌که کۆتایى هاتووه و ده‌بێت دووباره واده‌که‌ى بۆ درێژ بکرێته‌وه.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پاڕلەمانی کوردستان سەرەڕای ئەوە کە ڕایدەگەیەنێک کێشەی زۆر لە نێوان حزبەکان هەیە بەڵام دڵنیایی دەدات لەگەڵ تەواو بوونی ئەم خوولەی پاڕلەماندا هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن دەستوورێکی تایبەت بەخۆی.
لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور له 20/5/2015 به‌پێی یاسایی ژماره 4ی ساڵی 2015 له‌په‌رله‌مان متمانه‌ی وه‌رگرت، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی 20 ئه‌ندامه و له‌نێوان حزب و پێکهاته‌کان دابه‌شکراوه.