نوچەنێت
ئێزیدییەکان سکاڵایەك لە هۆڵەندا بۆ دادگای لاهای بەرز دەکەنەوە و داوا دەکەن دادگای لاهای تاوتوێی ئەو تاوانانە بکات کە دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجامدراوە.
دوو گرووپ لە ئێزییدییەکان لە هۆڵەندا سکاڵایەك دەدەنە دەست دادگای لاهایی و تێیدا داوا دەکەن هەرچی زووە ئەو دادگایە دەست بکات بە تاوتوێ کردنی ئەو تاوانانەی دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجادراوە.
لە داواکەیاندا هاتووە” ئیزدییەکان جگەلەوەی کە جینۆساید کراون لەهەمان کاتدا ئافرەتەکانیان کراونەتە کۆیلە و تاوانی گەورە بە دژیان ئەنجام دراوە”.
هەروەها لە داواکەی ئەو دوو گرووپەدا هاتووە”700 پیاوی ئیزدی لە سێدارە دراون، ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆش و پەککەوتەیان کوژراون ، بە هەزاران ژن رفێندراون و منداڵەکانیان ناچار کراون بچنە پاڵ داعش و بەرگری لە داعش بکەن”.
چاوەڕێ دەکرێت دادگای لاهای لەڕیگەی بەیاننامەیەکی ڕەسمییەوە وەڵامی ئەو دوو گرووپە ئیزیدییە بداتەوە.