نوچەنێت
پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕەخنەی توند لە ئامادەکارانی پانزەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت دەنوا لەو کۆنگرەیە سەرجەم حزبەکانی کوردستان بەشدارییان بکردایە.
بەرۆرسی پەیوەندییە نیشتیمانییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە هۆکاری سەرەکی بەشداری نەکردنی پارتی لەو کۆنگرەیەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن ئامادەکارانی ئەو کۆنگرەیەوە پارتی بانگهێشتنەکرابوو.
ئەحمەد كانی لە میانەی گفتووگۆیەك لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا وتی” هۆكاری بانگهێشت نەكردنەكەیان نازانن چیە؟ و ئەگەر هۆكارەکە لەبیرچوون بێت ئەوا شتێكی باش نیە، خۆ ئەگەر بەمەبەست بووبێت ئەوە شتێكی زۆر خراپە، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان قورسایی خۆی هەیە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پارتی پێگەیەكی گرنگی هەیە و دەبێتە هۆی پتەوكردنی نێو ماڵی كورد”.
ئەحمەد کانی وتوویەتی”لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان حیزبێك هەیە دەیەوێت خۆی بسەپێنێت یان ئەجێنداكەی تاك لایەنانە بسەپێنێت كە ئەمە نەك بەتەنها لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەڵكو لەلایەن زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی كە خاوەن مێژوون ئەم خۆسەپاندنە ڕەتدەكەنەوە”.