نێچیرڤان بارزانی و شەهرستانی کۆبونەوەیەك ئەنجام دەدەن

0

نوچەنێت

دوێنێ یەك شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،دوای پێشوازی کردنی، لەگەڵ حسێن شەهرستانی وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕال کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی *سیاسی،ئابووری،دارایی ،ئەمنی* عێراق و هەرێمی کوردستا خرایە بەرباس و بە وردی باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کرا.

لە دوای کۆبوونەوەکە فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی راگەیاند”به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به‌ وردی باسێكی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له‌ كوردستان و شكستی به‌رده‌وامی داعش به‌رانبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خسته‌ ڕوو”.

فوئاد حوسێن وتیشی”هەرلەو دیدارە به‌ تێروته‌سه‌لی باسی له‌ دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی دارایی و ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی كرد”.

هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا فوئاد حوسێن وتی”به‌ڕێز شه‌هرستانی وه‌ك نوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدرال بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی قه‌داسه‌تی پارتریاكی تازه‌ی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووریی جیهان و گواستنه‌وه‌ی كورسیی كه‌نیسه‌كه‌ بۆ هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com