نوچەنێت
لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لەڕیگەی خاڵی سنووری نێودەوڵەتی مەرزی باشماخەوە بەبەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە هەواڵی کەمبوونەوەی هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لە مەرزی باشماخەوە دووپاتدەکاتەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخدا هاتووە”لەماوەی چوار رۆژی جەژندا، تەنیا دوو هەزار و 500 كەس لەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستانو هاوكات چوار هەزار كەسیش لەهەرێمەوە چوونەتە وڵاتی ئێران”.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە” لەجەژنی قوربانی ئەمساڵدا، رۆژانە كەمتر لە حەوت كەس لەئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستانەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەساڵی رابردوودا، رۆژانە نزیك دەبوەوە لە دوو هەزار كەس”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی مەرزی باشماخ دەڵێت “تەنها لەیەكەم رۆژی جەژندا كاری بازرگانی راگیراوە لەئێستادا هاتوچۆی شۆفێران كاری بازرگانان ئاسایی بۆتەوە”.