“رۆژین رێباز” لە ناحییەی کەسنەزان گیانی لەدەستداوە

0

لە ناحییەی کەسنەزانی سەر بەپارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی سێ ساڵان دەدات و دەست بەجێ منداڵەکە گیانلەدەست دەدات.

موقەدەم کاروان عەبدولکەریم وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ڕاگەیەندراوێك بڵاو دەکاتەوە و تێیدا هەواڵی گیانلەدەستدانی منداڵێکی سێ ساڵان لە ناحییەی کەسنەزان ڕادەگەیەنێت کە ئۆتۆمبێلێك لێی داوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

موقەدەم کاروان نوسیەتی” کە كه‌مێك پێش ئێستا، هێزه‌كانی‌ پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە ناحیه‌ی‌ کەسنەزان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا لاندکرۆز خۆی لە منداڵێک داوە”.

موقەدەم کاروان نوسیویەتی “رۆژین رێباز”ته‌مه‌نی‌ سێ ساڵان بووه‌ دەستبەجێ له‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌ گیانی لەدەستداوە، و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیر کراوە”.

موقەدەم کاروان ئاماژەی بەوەش کردووە کە “دواتر تەرمی منداڵەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە لاپەڕەیەك بۆ لێکۆڵنیەوە لەو ڕووداوە کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com