نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ یارمه‌تیدانی لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌كانی یه‌مه‌ن تاكو بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی دیداری خۆی له‌گه‌ڵ هاوتا یه‌مه‌نییه‌كه‌ی وتی كێشه‌ی یه‌مه‌ن ته‌نیا له رێگه‌ی گفتوگۆی (یه‌مه‌نی-یه‌مه‌نی) ده‌بێت. ئه‌و جه‌ختی كردۆته‌وه كه گرفته‌كان ته‌نیا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ناوی عێراقیشه‌وه هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له یه‌مه‌ن به توندی ره‌تكرده‌وه.
جه‌عفه‌ری وتیشی ئه‌گه‌ر یه‌مه‌ن داوامان لێووكات ئه‌وه ئاماده‌ین به‌شداربین له لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گفتوگۆ و رێككه‌وتن.