نوچه‌نێت-سپوتنیكی رووسی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێگای ئه‌نبار ئاشكرای كرد كه بۆ یه‌كه‌مجار تۆپخانه‌ی ئه‌مریكا داعشیان له پارێزگاكه تۆپبباران كردوه. فتلح عیساوی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئاژانسی سپوتنیكی راگه‌یاندووه كه تۆپخانه ئه‌مریكییه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینولئه‌سه‌ده‌وه تۆپبارانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه.
عیساوی وتویه‌تی تۆپبارانه‌كه دوێنێ شه‌و ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان له‌كارخراون.
تاكو ئێستا به فه‌رمی راینه‌گه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه زه‌مینییانه به‌رده‌وامییان ده‌بێت یاخود به‌رفراوان ده‌كرێن.