ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری مانگی ڕابردووی شەڕی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکەش له مانگێکدا 84 گه‌ریلا و 586 سه‌رباز و پۆلیسی سوپای تورک کوژراون.
هەپەگە بە لێدوانێك کە لە ماڵپەڕی تایبەت بەخۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماری شەڕی مانگی ڕابردوو بەم شێوەیە باس دەکات “له ماوه‌ی مانگێک دا له ئه‌نجامی چالاکیه‌کانی گه‌ریلا دا 417 سه‌رباز، 101 پۆلیس و 64 ئه‌ندامی تیمی تایبه‌ت کوژراون و 84 گه‌ریلاش گیانیان له ده‌ست داوه”.
هەپەگە هەر لەو لێدوانەدا بۆ ماڵپەڕی تایبەت بەخۆی ڕایگەیاندووە “هه‌موو چالاکیه‌کانمان له‌مانگی ئه‌یلول له به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و هێرش و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌ر گه‌ل ئه‌نجامدراون”.