نوچەنێت
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کوردستان هەواڵێکی ئاژانسی ئەنەدۆڵ و وارتیڤی ڕەدد دەکاتەوە،دوای ئەوەی ڕایانگەیاندبوو پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەڕاونەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان.
هەریەکە لە ئاژانسی ئانادۆڵ و کەناڵی وارتیڤی هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەڕاونەتەوە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.
بەڵام فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەدد دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە هێشتا ئەو پێشمەرگانە لە باشووری کوردستانن.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییە:
به پێی هه‌واڵی ئه‌مڕۆی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ و كه‌ناڵی وار تیڤی بێت, ئه‌و پێشمه‌رگه كورده رۆژئاواییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان مه‌شقیان كردووه, ێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆئاوای كوردستان! وه‌ك خۆیان نووسیویانه له سه‌رچاوه‌ه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت!
ئێمه وه‌ك فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی, رایده‌گه‌یه‌نین, ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.