کۆمەڵی ئیسلامی:دەبێ کوردانى هەر چوار پارچەى کوردستان بە کوردانى رووسیاشەوە یەکبگرن

0

نوچەنێت

کۆنگرەى نەتەوەى کورد (کەنەکە) رۆژى هەینى 25-9-2015 لە شارى برۆکسل لە پایتەختى بەلجیکا کۆنگرەى ژمارە (15)ـی خۆی بە ئامادەبوونى دەیان پارت و رێکخراو دەستپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام بوو.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کۆنگرەى نەتەوەى کورد (کەنەکە) یە، کە لە رۆژی هەینى 25-9-2015 دەستى پێکرد کە بۆ ماوەى سێ رۆژ لە شارى برۆکسل پایتەختى بەلجیکا، تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە، زۆربەى لایەنەکانى باشووریش بەشدارى ئەو کۆنگرەیەن.

هەر یەکە لە یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان و سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و زەحمەتکێشانى کوردستان بەشدار بوون، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان بەشدارییان نەکردووە و هەرچی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان وەک چاودێر بەشدارییان کردووە.

لەم کونگرەیەدا شاندێکى باڵاى کۆمەڵى ئیسلامى بە سەرپەرشتى عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى ، بەشدارى کۆنگرەکە بوون، عەلى باپیر ، لە ناو کۆنگرەکەدا وتاریدا، ئەم حزبە لە باشوورى کوردستان بەوە ناسراوە کە کەمتر خۆیان لە بابەتى نەتەوەىی دەدەن.

“مەلا مەروان” پاڕلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان بە نوچەنێتى راگەیاند: حزبە عیلمانییەکان بەشێوەیەک خەڵکیان تێگەیاندبوو یان لە بەر نەبوونى کەناڵى ئاسمانى تایبەت بەخۆمان، وایکردبوو کە ئێمە ئیسلامییەکان لە رووی ئینتیما و برەودان بە کیانى نەتەوەى لاواز دەر بکەوین.

هەروەها وتیشی” ئێمە لەو بڕوایەداین کوردانى هەرچوار پارچەى کوردستان بە کوردانى رووسیاشەوە کۆبکرێتەوەوپێکەوە گرێبدرێ، ئێمە قەناعەتمان وایە کورد بگات بە مافى خۆی و شایستەى ئەوەى هەیە بگات بە دەوڵەتى خۆی”.

مەلا مەڕوان بو “نوچەنێت”ـی رایگەیاند: بۆ هیچ کەسێک نیە و بە هیچ پاساویک و لە ژێرهەر ناویکدا هەوڵى داگیرکردنى کوردستان بدات.

مەلا مەروان گوتیشى: ئێمە پێش لایەنە عیلمانییەکان و پێش ئەوەى داعش هێرش بکاتە سەر کوردستان رەدى داعشمان داوەتەوە باسمان کردوون لە کاتێکدا ئەوان خۆیان دەپاراست لە باسکردن و رەدى داعش. بڕوامان ئەوەیە ئەو پێکەوە ژیانە لە کوردستان هەیە لە هیچ وڵاتاتێکى دیکەى ئیسلامى نیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com