لایەنە ئیسلامیەکان بەشدارییان نەکرد

0

نوچەنێت

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کەلیسەیەکی تایبەت بە ئاشوورییەکان کە تێیدا سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ئەوقاف و چەندان کەسایەتی لایەنە سیاسییەکان کوردستان، لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان بەشدارییان نەکرد.

خەلیل ئیبراهیم، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکگرتووى ئیسلامى و بەرپرسی پەیوەندییە سیاسییەکانى ئەو حزبە بە نوچەنێتى راگەیاند: ئێمە بانگهێشت نەکراوین ئەگەر نا بەشداریمان دەکرد.

مەلا مەروان گەڵاڵى ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند: ئێمە بانگهێشت نەکراوین بۆ کردنەوەى ئەو کەنیسەیە، بەڵام ئێمە پێمانوایە کردنەوەى ئەو کەنیسەیە لەو ناوچەیەى خۆیان کە موسڵمانى لێ نیە، ئاساییە و دەبێ رێزیشی لێ بگیریێ.

هەروەها گوتى:ئەو ئاشتەوای و پێکەوە ژیانەى کە ساڵەهایە لە دونیاى ئیسلامدا هەیە لە کوردستانیش رەنگی داوەتەوە و پێویستە ئیشى لەسەر بکرێت.

مەلا مەروان گوتیشى: راگەیاندنەکان دەبێ بەو نەفەسە کار بکەن کە تەبایی و ئاشتەوایی و یەکتر قبوڵکردن لە ناو کۆمەڵگا بەرەو پێش ببەن نەک کار لە سەر خاڵە جیاوازەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com