نوچەنێت
رێورەسمى دەستبەکاربوونى سەدەیبیستویەکەمین پارتریاکى ئاشورییەکانى جیهان لەهەولێر دەستبەکاردەبێت، گورگیسى سێیەم سلێوى، دەبێتە پاتریارکى ئاشورییەکانى جیهان لە هەرێمى کوردستان.
بە ئامادەبوونى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و جێگر و وەزیرى ئەوقافى حکوومەتى هەرێم بۆ کاروبارى ئایینى، هەروەها فوئاد حسین سەرۆکى جیوانى هەرێمى کوردستان و حسین شەهرستانى نوێنەرى حیدر عبادى سەرۆکوەزیرانى عیراق و خالید شوانى نوێنەرى سەرۆککۆمارى عیراق.
هەروەها نوێنەرى کونسوڵخانەى کۆمارى ئیسلامى ئێران و نوێنەرى کونسوڵگەرییەکانى وڵات لە هەرێم لە بەریَِوەچوونى ئەم مەراسیمەدا ئامادەن.
ئەم رێو رەسمە لە کڵێساى ماریوحەناى چوارەم لە عەینکاوە، بە ئامادبوونى نوێنەرى ڤاتیکان و ئاشورییەکان لە ئوستورالیا، ئەوروپا، ئەمریکا، بەڕێوەدەچێت، بە روداوێکى گرنگ لە ناوەندە میدیایى و سیاسییەکان، ئەژماردەکرێت.