وەزارەتی خوێدنی باڵا تا ئێستا كێشه‌ی خوێندكاره‌كانی زانكۆی شاهانه چاره‌سه‌ر نه‌كردووە
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌ره‌ڕای زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، له هه‌نگاوێكیشدا، ئه‌و زانكۆیه ناوی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ زانكۆی نیشتیمانی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژی.
هه‌رچه‌نده خوێندكارانی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی له شاری هه‌ولێر زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌ژمار نه‌كردنی ئه‌مساڵی خوێندنییان یه‌كێكه له كێشه‌كانی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می خوێنكارانی زانكۆكه، كه داوا ده‌كرێت ئه‌و مافه‌یان بۆ به‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌رییان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه پێنه‌گه‌شتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له دوای لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كونسوڵی به‌ریتانی له‌شاری هه‌ولێر، كه ره‌تی كرده‌وه زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی له هه‌ولێر شاهانه بێت و به‌ریتانیش بێت، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و زانكۆیه له هه‌نگاوێكدا هه‌ستان به گۆڕینی ناوی زانكۆكه‌یان له شاهانه‌ی به‌ریتانییه‌وه، بۆ زانكۆی نیشتیمانی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژی، كه ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه و خوێ،دكاران زیاتر نیگه‌ران بكات.