مه‌حمود سه‌نگاوی: داوای یاسایم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌می بۆ كاری ساخەتكاری به‌كار هێناوە
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ كاری ساخته‌كاری، داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه تۆمار ده‌كات.
مه‌حمود سه‌نگاوی وتی “ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی منی به كار هێناوه بۆ كاری ساخته‌كاری، له كاتێكدا من ئاگام له‌و كاره نه‌بووه، بۆیه منیش داوام هه‌یه له‌سه‌ری و لێ‌خۆش نابم”.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كه‌سێك كه ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌گره‌ی كوردستانی یه‌كێتی بووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌نگاوی به‌كارهێناوه بۆ هێنانی دۆلاری ته‌زویر له ئێرانه‌وه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا.