نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلوول سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له مۆسكۆوه به ئاژانه‌س رووسییه‌كانی وتووه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێی دژه داعش له‌نێوان روسیا، سوریا، عێراق و ئێران پێكهاتووه و له یه‌كه‌مین هه‌نگاوێكیاندا سه‌نته‌رێكی زانیاری گۆڕینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له به‌غدا درووستده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی سه‌نته‌ره‌كه له هه‌یئه‌تی ئه‌ركانی سوپای هه‌ر چوار وڵات پێكدێت كاری بریتی ده‌بێت له كۆكردنه‌وه و شرۆڤه‌كردنی زانیارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعشدا و دواتر شیكارییه‌كانیان به‌سه‌ر سوپای هه‌ر چوار وڵات دابه‌شده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی سه‌نته‌ره‌كه به‌شێوه‌ی خولی ده‌بێت و هه‌ر خوله له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی یه‌كێك له‌و چوار وڵاته ده‌بێت، نابێت هیچ خوله‌ك له سێ مانگ زۆرتر درێژه بخایه‌نێت. به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كه‌مین سێ مانگ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی سه‌نته‌ره‌كه ده‌درێته عێراق.
لیۆنید ئیڤاشۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاریكاریی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتویه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و سه‌ته‌ره هاوبه‌شه به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگییه‌كی دورودرێژی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌یه.
ئیڤاشۆڤ وتوشیه‌تی كه رۆڵی رووسیا و ئێران زیارتر راوێژكاریی ده‌بێت بۆ هه‌ریه‌كه له سوریا و عێراق كه راسته‌وخۆ له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ داعش. هه‌روه‌ك جه‌ختی كردۆته‌وه كه نابێ ئه‌و چوار وڵاته زۆر گرنگی به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بده‌ن له‌باره‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌وه، چونكه به وته‌ی ئه‌و ئه‌مریكا له‌پشت هه‌موو ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌ر سوریا و عێراق دێت ، بۆیه رێی تێناچێ ئه‌مریكا بیه‌وێت كاری ئه‌و سه‌نته‌ره به‌هێزبكات.