نوچەنێت
ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیاتر بوون و ئەمڕۆش لە دۆڵی سماقوڵی،لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیان لەدەست دەدەن و پۆلیسی هەولێریش ڕاگەیەندراوێك بڵاو دەکاتەوە.
لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك وتەبێژی پۆلیسی هەولێر نوسیویەتی”لەرێکەوتی ۲۰۱٥/۹/۲٦، کاتژمێر (٤)ی عەسر پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە دۆڵی سماقووڵی نزیک گوندی سنێنان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوتکەوا دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپل و بیجۆ، خۆیان پێکداداوە لە ئاکامی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان”
هەر لەو نوسینەدا وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەنوسێت” لە ئاکامدا شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێل بەناوەکانی (کاروان احمد حسێن)، تەمەن (۳۰) ساڵ، (میکائیل موسا حسێن)، بەداخەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها (٥) سەرنشینیش لە هەردوولایەن بەسەختی زامدارن ، تەرمەکان هەڵگیرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کران و زامدارانیش گەینڕانە نەخۆشخانە ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لەلایەن پۆلیس”