پارتی:سەرۆك تەنها پەیوەست نییە بە پارتییەوە

0

نوچەنێت

دوای وەرگرتنی پڕۆژەی چوار حزبەکە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا دوو بژاردەیان خستبووە بەر دەستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان،ئەو حزبە ڕایدەگەیەنێت ئێستا خاڵە هاوبەشەکان زیاترن وەك لە خاڵە ناکۆکییەکان.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت”عەلی حوسێن”ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە لەهەمان کاتیشدا بەرپرسی لقی دووی پارتییە لە هەولێر ڕایگەیاند”پارتی گەشبینە بەو گۆڕانکارییەی کە لە داوای حزبەکاندا ڕوویداوە، لە ئێستادا خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ لایەنەکان زیاتر بووە”.

وتیشی”پارتی گەشبینە بەوەی کە ئێستا ئەو حزبانەش فکرەی هەڵبژاردنی سەرۆکیان لەناو خەڵکدا هەیە،پێشتر خاڵی هاوبەشمان کەمتر بوو،بەڵام ئێستا خاڵی هاوبەشمان زۆرترە بووە”.

تایبەت بە نوجەنێت عەلی حوسێن ئاماژەشی بەوە کرد کە”سەرۆك تەنها پەیوەست نییە بە پارتییەوە،چونکە ئەمڕۆ و سبەی ڕەنگە پارتی بێت و دوو سبەی کەسێكی دی یان لایەنێکی تر بێت”.

عەلی حوسێن وتیشی”سەرۆك بۆ میللەتە ،بۆ کۆمەڵگایە، بۆ ئەو ئەزموونەیە،بۆیە من پێم وایە مادەم ئەو دەرگایە کرایەوە،هەنگاوەکان بەرەو ئیجبای دەڕۆن،بەرەو لێك نێزیك بوونەوە دەڕۆن”.

لەسەر چۆنییەتی دەسەڵاتەکانیش عەلی حوسێن وتی”ئەگەر سەرۆك لەنێو خەڵك هەڵبژێردرێت دەبێت بایی ئەوەندە دەسەڵاتی هەبێت کە ڕێز لە دەنگی خەڵك بگیرێت،چونکە ناکرێت حوکمێك یان سیستەمێك بەسەر دەنگی خەڵکدا فەرز بکەیت،ئێمە بۆیە دەچینە ناو خەڵك بۆ ئەوەی دەنگی خەڵک بە ئیعتیبار وەربگریت”.

عەلی حوسێن ئەوەشی وت”ئایا هەرێمی کوردستان لە ئێستا پێویستی بەسەرۆکێك هەیە دەسەڵاتەکانی چۆن بێت بۆ ئەم قۆناغە ،بەتایبەت کە ئێمە لەشەڕداین و گۆڕانکاری گەورە هەیە لە ناوچەکە و کورد پێوسیتی بە یەك بڕیاری سیاسی هەیە”

لە کۆتایشدا عەلی حوسێن وتی”ئەوەی تر لەسەر مەسەلەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم قابیلی گفتوگۆکردنە، ئێمە ئەگەر ڕەچاوی ئێستا و ئایندەی کوردستان بکەین من چاوەڕێ دەکەم هیچ کێشەیەکمان نابێت و دەگەینە یەك”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com