نوچەنێت
موراد کارایڵان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان، پەیامێك بۆ پانزەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی کورد دەنێرێت کە ئێستا کۆنگرەی نەتەوەی کورد لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلژیکا دەبەسترێت.
لەو پەیامەدا کارایڵان دەڵێت”لەقۆناغێکی وەها گرنگدا، لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکێتی هەیە، هەروەها لەم قۆناغەدا بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان و هەم بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی، من لەو باوەڕەدام کە کەنەکە ڕۆڵی خۆی دەبینێت و مۆری خۆی لە خەباتی گرنگ دەدات”.
هەروەها کارایڵان دەڵێت” لەدژی کۆمەڵکوژی چەتەکانی داعش لە شەنگال، بەرخۆدانی گەلەکەمان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، دەنگدانەوەی لە جیهاندا لێکەوتەوە، سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی حەوتی حوزەیرانی باکوری کوردستان، دوژمنەکانمانی شێت و هارکرد”.
کارایڵان دەڵێت:” ئەم قۆناغەی ئێستا تێیداین، قۆناغی ئاواکردنی کوردستانی ئازادە، لەبەر ئەوە لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکێتی نەتەوەییە”.