نوچەنێت
بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو،بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چاو جەژنی ساڵی ڕابردوو گەشتیارێکی زیاتر لەم جەژنەدا ڕووی کردووەتە سلێمانی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت”هاتنی گەشتیار بۆ سلێمانی لە چاو جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە”بۆ یەكەم ڕۆژی جەژن لە فڕۆكەخانەوە 837 گەشتیار هاتوون، لە عەربەتەوە 197 ئێرانی، لەگەڵ 135 عەرەب، هەروەها لە باشماغەوە 779 ئێرانی هاتوونەتە شاری سلێمانی”.
هەروەها گەشتووگوزاری سلێمانی ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە لە چەند ڕۆژی جەژندا چوار هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە.