بنەماڵەی بووك و زاواکە لەڕێگەی “نوچەنێت”ـەوە ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکەنەوە

0

نوچەنێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا چەند وێنەیەکی بووك و زاوایەك بڵاو کرایەوە و لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە دوای ئاهەنگی بووك گواستنەوە، ئەو بووك و زاوایە توشی ڕووداوێکی هاتوچۆهاتوون و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

لەلێدوانێکی تایبەت “بەنوچەنێت”یەکێك لە کوڕە پوورەکانی *میدیا ڕەحیمی*،ئەو زاوایەی وەك لە هەواڵی ناوەندە میدیاییەکاندا هاتووە کە لە ڕووداوە هاتوچۆکەدا گیانی لەدەستداوە،سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەدد دەکاتەوە.

تایبەت بە نوچەنێت “ئاری حەمە ڕەشید عەلی”پورزای میدیا ڕەحیمی ڕایگەیاند”پێش دوو هەفتە لە شاری سنە ئاهەنگی بووك گواستنەوە بە بێ کێشە ئەنجامدرا،بەڵام ئەوەی سەیرە ئەمڕۆ بەیانی ئەو هەواڵەمان بینی و یەکسەر پەیوەندیم بە میدیاوە کرد و ئەوەیش ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵەی ڕەدد کردەوە”.

هەروەها ئاری حەمە ڕەشید وتیشی”میدیا ڕەحیمی خۆی کاری ڕۆژنامەوانی دەکات و لە کەناڵی گەلی کوردستان کار دەکات، سەرەتا ئەو هەواڵە لە وڵاتی ئێران بڵاو کراوەتەوە و دواتر کراوە بە کوردی”.

هەروەها وتیشی”لە ئێستادا میدیا ڕەحیمی لە پۆلیسی شاری سنە داوای یاسایی تۆمار کردووە و بەڵێن دراوە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەو کەسە بدۆزرێتەوە کە ئەو هەواڵەی لە ئێراندا بڵاو کردوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com