پژاك كۆمه‌ڵی ئیسلامی به “به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران” ده‌زانن
*****
پژاك كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ده‌ستی ئێران و كۆمه‌ڵیش پژاك به ده‌ستی ئیسرائیل و ئه‌مركیا تۆمه‌تبار ده‌كات
*****
كۆمه‌ڵ بێده‌نگه له تۆپباران و عه‌لی باپیریش سه‌ردانی ئێران ده‌كات
ماوه‌یه‌كه هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، كه به‌و هۆیه‌وه زیانی گه‌وره به‌ر دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان كه‌وتووه، به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كیشیان ده‌كردبێت، شه‌رمنی پێوه دیار بووه، وته‌بێژی پژاك ده‌ڵێت “ئه‌و حیزبه وابه‌سه‌تی ئێرانه”.
كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئێستا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به به‌رده‌وام تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی بوونی هێزه‌كانی پارتی ژیانی ئازادی كوردسان (پژاك)ه‌وه‌یه، چونكه ئه‌و گرووپه كه به واجیهه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ناسرێن له رۆژهه‌ڵڵاتی كوردستاندا، چونكه ماوه‌یه‌كه به‌ۆهی پاسیڤ بوونی چالاكییه چه‌كدارییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان به هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه، كۆمه‌ڵه به هه‌موو باڵه‌كانه‌وه، پژاك توانیویه‌تی په‌ره به‌خه‌باتی چه‌كداری خۆی بدات، به‌ڵام ماوه‌ی مانگێكه هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به خه‌ستی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا جگه له مه‌حكوم كردن، هیچ هه‌ڵوێستێكی تر له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه نه‌بیستراوه.
بوونی پژاك له ناوچه سنوورییه‌كاندا، به‌لای به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورده‌وه، مایه‌ی سه‌ر ئێشه‌ن، چونكه وه‌ك ئه‌وان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، به وته‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به ناوی شوان رابه‌ر، ئه‌مریكا و ئیسرائیل له پشته‌وه‌ی هێ.ه‌كانی پژاكه‌وه وه‌ستاون و ئامانجییان درووستكردنی سه‌رئێشه‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، شوان رابه‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت “بونی پژاك له‌م شوێنه و به‌م جۆره له روی سیاسی یه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌دروس و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه، كۆمه‌لێ لایه‌ن هاوكارن. بۆ وێنه: ئه‌مریكا و ئیسرائیل سه‌رئێشه بۆ توركیا و ئێران دروست ده‌كه‌ن و هاوكاریان ده‌كه‌ن، ره‌نگه له كوردستانیش تا رادده‌یه‌ك هاوكاریان بكرێ، بونیان ئه‌نجه‌تێكه بۆ هه‌ندێ ولاتی دراوسێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ناوه بارودۆخی كوردستان جێگری نه‌بێ و جار جاره‌ش هه‌ره‌شه و زه‌حف بكه‌ن. به‌غداش له‌وه بێ هه‌ڵوێسته‌و له توانایدا نییه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، هه‌ر لایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ره‌چاو ده‌كا، ئه‌مریكا و ئیسرائیل دیانه‌وێ ئێران نامورتا‌ح و بێ و، كوردیش ژێر باروركێفی خۆیان بخه‌ن، ده‌نا ئه‌سل ئه‌وه‌یه پژاك و په‌كه‌كه له ناو خاكی خۆیان خه‌بات بكه‌ن”، وتیشی “خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان ڕه‌وایه، وه‌لێ پێویست ناكا سه‌ر ئێشه بۆ كوردستانی عێراق دروست بێ. ئیتر ئه‌م كێشه درێژ خایه‌ن ده‌بێت و چاره‌سه‌ركردنی زه‌حمه‌ته”.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆنمه‌ڵی ئیسلامی له كاتێكدایه، كه پێشتر رادیۆی كوردی تاران له وێب سایته‌كه‌ی خۆیاندا بڵاویان كرده‌وه، گوایه بیلال سلێمان كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه له په‌رله‌مانی كوردستان، داوای وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی پژاكی كردووه له خاكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ ئێران، كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له رۆژنامه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌ند به‌رپرسێكی قه‌رارگای ره‌مه‌زانیشی بینیوه.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك)، ره‌خنه له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رپرسان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێت، چونكه به‌بڕوای ئه‌و، هه‌ڵوێسته‌كان ته‌نها له چواچێوه‌ی مه‌حكومكردندا بوون، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر باشووری كوردستان له تۆپبارانه‌كان گه‌وره‌ترن، ده‌ڵێت “ئێران ده‌یه‌وێت باشوور بكاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رژێمه‌كه‌ی، بۆیه پێویسته كورد له‌م پیلانه ئاگادار بێت، چونكه مه‌ترسی گه‌روه ئێستا له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووره و ته‌نها پژاكیش ئێستا پارێزه‌ری سنووره‌كانی باشووره”.
وته‌بێژه‌كه‌ی پژاك له وه‌ڵامی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه باسی بوونی ده‌ستی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له پشته‌وه‌ی پژاكه‌وه كردبوو، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه به‌شێكه له‌و سیاسه‌تانه‌ی كۆماری ئیسلامی په‌یڕه‌وی ده‌كات، كه به‌وته‌ی ئه‌و، كۆماری ئیسلامی ساڵانێكه ده‌یه‌وێت به “شه‌ڕی تایبه‌ت، به‌دناوكردن، تیرۆریست، به‌جیاخواز”، هه‌وڵی به‌دناو كردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ده‌ن، “له راستیشدا جگه له گه‌لی كورد، هیچ وڵاتێك و رێكخراوێك پاڵپشتی پژاك نیه”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌و بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینانه‌ی كه ئه‌وجۆره كه‌سانه په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌شێكه له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێمه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی ترمان له‌و كه‌سانه نیه، جگه له‌وه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامین، په‌ژاك ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه به‌رگری له باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌وانه نین كه له پشتی مێزه‌كانه‌وه دانیشتوون و تۆمه‌ت بۆ پژاك درووست ده‌كه‌ن”.
وته‌بێژه‌كه‌ی پژاك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه “ئینكاری ناكرێت و شاراوه‌ش نیه”، وتیشی “ئه‌وان كه بواری په‌یوه‌ندییه‌كانییان له ئێرانه‌وه‌ه‌نزیكه و هاریكاری ه‌وان وه‌ردره‌گرن، زیاتر له‌وه ناكرێت چاوه‌ڕوانی كه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بپارێزن، بۆیه به‌بۆنه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌جبوورن ئه‌و جۆره قسانه بكه‌ن، كه ئێران ده‌یكات و ئه‌وانیش به‌و شێوازه ده‌یانه‌وێت پاڵپشتی وه‌رگرن كه ئێران پێیان ده‌ڵێت ئه‌و قسانه بكه‌ن”.
له سڤیله‌وه