هەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردەوە

0

نوچەنێت

هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی پێکردەوە دوای ئەوەی لەنێوە خاکی تورکیادا و لەسەر بۆڕی نەوتی کوردستان جەیهان،هەوڵێکی دزیکردن هەبوو،ئەمەش وای کرد کاری هەناردەکردنی نەوتی کوردستان جەیهان پەك بخات،و لەوبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو کردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت”دوێنێ ٩/٢٥ کاتژمێر (٣)ی پاش نیوەڕۆ، هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا دەستی پێکردەوە”.

لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی بەیانی دوێنێ ٩/٢٥ هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستا بەهۆی کاری دزیەوە لە هێڵی بۆریەکەدا لەناو خاکی تورکیا.

ئەمەی خوارەوەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە:

دوێنێ ٩/٢٥ کاتژمێر (٣)ی پاش نیوەڕۆ، هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا دەستی پێکردەوە.

کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی بەیانی دوێنێ ٩/٢٥ هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستا بەهۆی کاری دزیەوە لە هێڵی بۆریەکەدا لەناو خاکی تورکیا.

ئەو کاری دزیە لە هێڵی بۆریەکەدا لە نزیک شاری ئورفە لە یەکەم رۆژی جەژندا روویدا.

کاری دزیکردنی بەردەوام لە هێڵی بۆری نەوتی خاوی عێراق – تورکیا لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا زیانی بەردەوام دەگەیەنێت بە خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم کاتەدا کە لەڕووی ئاساییش و سەقامگیریەوە هەستیارە.

داهاتی هەناردەی نەوتی خاو لەرێگەی ‌هێڵی بۆریەوە بۆ بەندەری جیهان سەرچاوەی سەرەکی ژیانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. بەبێ ئەم داهاتە، مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاساییش و فەرمانبەرانی تری حکومەت ناتوانرێت بدرێت.

ئەم کردەوە خیانەتکارانەیەی دزیکردن و تێکدان زیان بە تواناکانی کورد دەبەخشێت لە ناوچەکەدا لە جەنگیاندا دژی تیرۆریستانی داعش.
لەبەرئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر داوا دەکات لە ئەنجامدەران و ئەوانەی کۆنترۆڵیان دەکەن و قازانج لەو جۆرە چالاکیانە دەبینن دەستبەجێ کردەوەی دزیکردن لەو هێڵی بۆریە بوەستێنن کە گوێزەرەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی عێراقە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com