نوچەنێت
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش دەستیانکرد بە بۆردوومانکردنی هەندێك شوێنی ناو قەزای شەنگال کە سەنگەری هێزی پێشمەرگەی تێدایە،دوو ]ێشمەرگە شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار بوون.
سەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەنگال، ڕایدەگەیەنن کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ ی ئەیلوولی ٢٠١٥ چەکدارانی داعش دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لە ئاکامی ئەو بۆردومانانەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیانی گیانی پێکەوتەوە.
لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردتان لە شەنگال،دوو پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.
هێزی پێشمەرگە ئەوەش دووپاتدەکەنەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێ وەڵام نەبووەو بەچڕی وەڵامی داعشیانداوەتەوە و بۆردوومانێكی سەختمان کردوون کە تا ئێستا نازانرێت چەکدارانی داعش چ زیانێکیان پێ کەوتووە.