ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی مینا وەزیرێکی خۆی دەنیرێتە سعودیە

0

نوچە-بی بی سی

عەلی جەنەتی،وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران وەک سەرۆکی لیژنەیەک ،بۆ تاوتوێکردنی رووداوەکەی حەج کە سەدان کوژراوی لێ کەوتەوە،سەردانی وڵاتی سعودیە دەکات.

دەوڵەتی ئێران شەوی رابردوو بە دەستوری حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران کە سەردانی نیۆیۆرکی کردووە،کۆبوونەویەکی بەپەلەی پێکهێنا.لەم کۆبوونەوەکەبریار دراوە کە عەلی جەنەتی،وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئەم وڵاتە بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی ئێران سەردانی سعودیە بکات.

قەرار وایە کە مەعاونەتی کۆنسولی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسی مانگی سووری ئەم وڵاتەش ،وەک ئەندامانی لیژنەکە هاورێیەتی عەلی جەنەتی بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com