سوپای تارانی گەورە:رووداوەکەی حەج خەیانەتی دەزگا ئەمنیەکانی سعودیە بوو

0

نوچە-دیگربان

سوپای تارانی گەورە بە دەرکردنی بەیانییەیەک ،رووداوەکەی مینا بە “خەیانەتی ئاشکرای دەم و دەزگا ئەمنیەکانی ئالی سعود”ناودەبات و داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات دژ بە بەرپرسانی سعودی،لای رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان سکاڵا تۆمار بکەن.

لە بەیانیەی سوپای تارانی گەورەدا هاتووە:لە ئێستادا بێ لیاقەتی و بی تەدبیری رژێمی سەفاکی سعودیە بۆ جیهان دەرکەوتووە و کاتی ئەوە هاتووە کە جیهانی ئیسلام بە دوای رێگەچارەیەکەوە بێت بۆ ئیدارەی ماڵی خودا.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژانی رابردوو،دوابەدوای رووداوەکەی مینا رایانگەیاندووە کە  سعودیە سەلاحییەتی ئیدارەکردنی ماڵی خودا  وکاروباری حەجی نییە  و دبێ جیهانی ئیسلام بە هاوبەشی ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com