نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی ئیتاڵی سۆفیا لۆرین ، لەرۆژی لەدایک بونی و لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا، لەبەردەم کامێرا ریکلام بۆشتومەکی جوانکاری کۆمپانیایەک دەکات بەتایبەتی رەنگی قەلەم لێوی سوری ئافرەتان.
یەک لەبەرپرسانی کۆمپانیاکە رایگەیاند” بەرهەم هێنان جوانکاری کارێکی ئاسانە، سوپاسی سۆفیا لورین دەکەین، کە توانیویەتی بەهۆی کارامەیی وجوانیەکەیەوە بگاتە ئەو ئاستەی کەئەستێرەیەکی درەوشاوە بێت لە هەمووجیهاندا، ئەو بوە بە رەمزی جوانترین ئافرەتی ئیتالیا”.
لەلایەکی ترسوفیا لورین دەڵێت” جوانی راستەقینە لەناو مێشکی هەمووگەنج و ئافرەتێکدایە، کەئەتوانێت بەهۆی کارامەیی ولێهاتویی خۆیەوە هەموو شتێک بەدەست بێنیت و دەوروبەرەکەشی دڵخۆش بکات.
